Hohem iSteady M7

تێبینی لەسەر کاڵا

گیمبڵی مارکەی هۆهێم یەکێکە لە گیمبڵە بەهێزەکان لە جیهاندا، پێم خۆشە خۆتان بڕۆن سەیری ئەو کەسانە بکەن کە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەکەن لە یوتوب وەهەروەها لە وێبسایتەکەی خۆیان شەریکەی هۆهێم سەیری جوانیەکەی و ئەو هەموو مواسەفاتە بکەن کە لەم گیمبڵەدا بونی هەیە، من ناتوانم لێرەدا باسی هەموو مواسەفاتەکانیتان بۆ بکەم بۆ نمونە (AI tracking واتە گیمبڵەکە دائەنێیت و تۆ ئەجوڵێیت مۆبایلەکەش بەپێی جوڵەکانی تۆ دەجوڵێت وە ئەم مواسەفاتە تەنها بۆ مرۆڤ و گیاندار نیە بەڵکو بۆ شتە بێ گیانەکانیشە بۆ نمونە ئەتەوێت ڤیدیۆی سورەیایەک بکەیت و بخولێیتەوە بە چواردەوریداو ناتەوێت دەستت بلەرزێت بەم گیمبڵە زۆر تایبەت دەرئەچێت، ٣٦٠ دەرەجە ئەخولێتەوە بۆ جوڵەی ڤیدیۆی تایبەت زۆر جوانە، گیمبڵەکە خۆی دەتوانیت درێژی بکەیت و بیهێنیتەوە شوێنی خۆی،RGB و CCT لایتی هەیە، کۆنترۆڵەرەکەی ئەوەی شاشەکەی پێوەیە هەتا بەکاری نەهێنیت نازانیت چەند تایبەتە زۆر کارت بۆ ئاسان دەکات،زۆر شتی تر...) ، ئەو مواسەفاتانەی لەم گیمبڵەدا بونی هەیە لە هیچ گیمبڵێکی تردا بونی نیە، خاوەنی بەهێزترین مۆتۆڕە دەتوانیت لەگەڵ مۆبایلەکە مایک و هارد و زۆر شتی تری پێوە بکەیت هیچ هیلاک نابێت، توانای هەڵگرتنی ٥٠٠ گرامی هەیە ، بۆ ئەوانەی خوازیاری کاری ڤیدیۆگرافین ڕێکلام هەموو کارێکی ڤیدیۆی پێ دەکرێت زۆر زۆر کارت بۆ ئاسان ئەکات چونکە مواسەفاتی زۆر زۆر تیایە وەک وتم ناتوانم هەمووی باس بکەم، خاوەنی بەهێزترین پاتریە هەموو ڕۆژەکە بە ئیسراحەت جوانترین ڤیدیۆی پێ تۆمار دەکەیت، ئەم گیمبڵەی من حساب بکە بە لۆکی ئەیکڕیت بە کەمترین نرخ، من بە لۆکی کڕیومەو هەموو لەزگەکانی پێوەیە یەک دو جار بەکارمهێناو هەڵم گرتەوە ئەمە کەسی خۆی قەدری ئەزانێت، لە شەریکە بە ٣٠٠ دۆلارە، من بە ٣٢٠ دۆلار بۆیان هێنامەوە چونکە لێرە بونی نیە ئەم گیمبڵە لەم مۆدێلەی من، من بە ٢٥٠ دۆلار ئەیفرۆشم ئەویش لەبەر ئەوەی هەڵمپچڕیوە بە ڕاستی وەک لۆک وایە، ئەوەی ئەم گیمبڵەی بوێت واتە قەدری ئەزانێت هەر کەس ویستی خزمەتی ئەکەم.
*دەسی دوو بەرپرس نیە لە ناوەڕۆکی ئەم ڕیکلامە*

نرخی کاڵا IQD379000

  • 1361656

  • سلێمانی - ناوەند

  • وەک نوێ

  • 15 کاتژمێر لەمەوبەر دانراوە

  • 29 رۆژی تر بەسەردەچێت

بینێرە بۆ هاوڕێکانت

Copyright © 2009 - 2026, www.dasy2.com - Developed by Kurdsoft